بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولی مەشقی فەوجی ٢ی لیوای ٤ی پیادە کۆتاییهات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەپێی پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، رۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێکی بنەڕەتی هات.
لە خولەکەدا ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەوجی ٢ی لیوای ٤ی پیادە بەشداربوون و بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو کە تیایدا ئاشنا کران بە زانستی سەربازی سەردمیانە و تەکنیکی سەربازی نوێ، هەروەها مەشقی جەستەیی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت.