بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک خولی مەشقی فەوجی ١ی لیوای ٣ی پیادە کۆتاییهات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، رۆژی ۱٨ی ئایاری ۲۰۲۳، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک خولێکی بنەڕەتی کۆتاییهات.
خولەکە بۆ فەوجی ۱ی لیوای ۳ی پیادە بوو، بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا تەواوی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەوجەکە بەشداربوون.
لە خولەکەدا، مەشق و راهێنان بە بەشداربووان کرا بە مەبەستی پەرپێدان بە توانا جەستەیی و زانیاری و زانستی سەربازی نوێ و سەردەمیانە.