Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەڕاسیۆنەکان، پێشوازی لە عەقید ڤان دالین، جێگری سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا و جەخت لە هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر هەنگاوەگانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەڕووی چاکسازی و پڕۆسەکانی مەشق و راهێنان و بەبایەخەوە ئاماژە بە بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە تایبەتی تیمی ڕاوێژکاران بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.