خولی ڕاهێنانی کارمەندانی گەیاندنی چەند لیوایەکی پیادە بەکۆتا هات
![](/media/19541/ab2491f4-62e9-464b-9760-6f27840f81dc.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133277143030000000)
لە درێژەی ئەو زنجیرە خولانەی کە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارمەندان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی دەیکاتەوە، ڕۆژى پێنجشەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن لە میرەی گشتیی سەربازی، بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن کۆتایی بە خولی ژمارە ٢ی مەشق و ڕاهێنانی کارمەندان هێنا.
لەم خولەدا ١٢ کارمەندی گەیاندن لە لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی پشتیوانیی دوو بەشدار بوون؛ خولەکە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو، وانەکان لەلایەن ئەفسەر و مامۆستایانی بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندن دەگوترانەوە.
لەم خولەدا بەشداربووان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی فێری چۆنییەتیی دانان و بەستنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی بوون. لە کۆتاییدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولەکە بەخشرا.