Skip to the content

خولێکی تایبەت بەیاسای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، خولێکی دوو ڕۆژە لەبارەی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بەرێوەچوو.

لەو خولەدا کە لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ یاسا نێودەوڵەتیەکان KSiL، بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ ڕێکخرابوو، چەندین بابەتی تایبەت بە یاسا نێودەوڵەتییەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لەکاتی جەنگدا لەلایەن پسپۆڕانی ئەو بوارە پێشکەشکران.

ئامانج لە کردنەوەی خولەکە، هۆشیارکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بوو لە پابەندبوونیان بەیاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان و ئاشنابوون بەچۆنییەتی خۆپاراستن لەو تاوانانەی لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبونەوەکاندا ئەنجام دەدرێن.