Skip to the content

راگری کۆلێژی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی راوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣، لیوا روکن سالار، راگری کۆلێژی ئەرکان، بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی روکنی کۆلێژ، پێشوازی لە شاندێکی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها تاوتوێی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا، بە مەبەستی پەرەپێدان و پێشخستنی بوارەکانی خوێندن و زانستی سەربازی و باشتر کردنی بواری راگەیاندن و هۆشیاری لە کۆلێژەکە کرا.

شاندی میوان بەڵێنیان دا، کە هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان لە تەواوی بوارەکاندا بەردەوام بێت، راگری کۆلێژی ئەرکان سوپاسی شاندی میوانی کرد، لەپای ئەو هاوکاری و هەماهەنگییانەی هاوپەیمانان، کە لە ماوەی رابردوودا بۆ کۆلێژەکە ئەنجامیان داوە.