سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە ڕێکخەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لەحکومەتی هەرێم کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە د.دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێوودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێکدا کە دادوەر کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی دادگای سەربازی یەک و عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی وپەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەیبوون، تاوتوێی جێبەجێکردنی پلانەکانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان کرا، کە خۆی لەڕێکخستنی ئیشوکاری دادوەری سەربازی لە ڕێزەکانی پیشمەرگەدا دەبینێتەوە بەشێوەیەک کە لەگەڵ یاساو ڕێساکانی مافی مرۆڤ بگونجێت.
هاوکات تاوتوێی پاڕاستنی مافی مرۆڤ و کارکردنی زیاتر لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر کراو، تیشکخرایە سەر پاراستن و زامنکردنی مافی تاوانبار لەکاتی دادگایکردن.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دووپاتیکردەوە:''پێشمەرگە ڕەچاوی یاساو پرتۆکۆڵە نێودەوڵەتیەکانی کردووە لەگرنگی دان بە پاراستنی مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ.'' و ئاماژەشی بەوەدا کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دڕێژایی دیرۆکی بەرخودانی خۆی هەمیشە ڕێزی لە ڕێسا نێودەوڵەتیەکان گرتووە، بەپێی توانا و بارودۆخ کاری لەسەر پابەندبوونی تاک بەتاکی هێزی پێشمەرگە کردوە، لە ئێستاشدا وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی پلان وبەرنامە کار لەسەر کردنەوەی خولی هۆشیاری نیشتیمانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و یاسای ناکۆکی چەکداری و یاساکانی جەنگ دەکاتەوە.