Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕۆژى چوارشەممە ٢٤ى ئایارى ٢٠٢٣، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد؛ تێیدا سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە و نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و داواکاری گشتی و سەرپەرشتی دادگاکان و ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادە بوون. 

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاووتوێکردنی ڕەوشی زیندانیان و کێشە کارگێڕییەکان و لەسەر داوای فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی لە وەزارەتی داد ساز کرابوو. 

ئەنجوومەن گفتوگۆی لەسەر ڕەوشی زیندانیان کرد و کێشەکانیان خستە ڕوو، لەگەڵ دەستنیشانکردنی چارەسەرەکان و کارکردن بۆ جەختکردنەوە لە گونجاویی زیندانەکان و تەکەزی لە پێویستیی دروستکردنی بنەمایەک بۆ یەکخستنی داتاکانی ئەم پرسە. 

هەروەها گوێ لە ڕا و تێبینییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان گیرا کە داکۆکی لە بابەتی ئامادەکردنەوەی زیندانیان دەکردەوە، بەتایبەتی ئەوانەی حوکمی چاکسازی و ئامادەکردنیان دەیانگرێتەوە و جەختیشیان لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و تەندروستی و ناوخۆ سەبارەت بەپرسی زیندانەکان کردەوە. 

لە کۆبوونەوەکەداچەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە کاری ئەمنی و خزمەتگوزاری تاووتوێ کران و چەند ڕاسپاردەیەکیش سەبارەت بە بابەتەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە دەرکران.