Skip to the content

شاندێکی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانیی عێراق سەردانی هەولێریان کرد

ڕۆژی شەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٣، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ڕاوێژکارانی سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەت، پێشوازییان لە شاندێکی باڵای کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانیی عێراقی کرد.

ئامانج لە سەردانەکەی شاندی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی، بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لایە، لەڕووی زانستی و پەرەپیدانی زیاتر بە بواری سەربازی لەڕووی ئەکادیمییەوە.

وا بڕیارە شاندی کۆلێژی بەرگریی نیشتیمانی، چەند ڕۆژێک لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی چەند ناوەند و یەکەیەکی ئەکادیمی و سەربازیی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.