Skip to the content

شاندێکی کۆلێژی جەنگی عێراق گەیشتە هەولێر

 ڕۆژی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣، شاندێکی کۆلێژی جەنگی عێراق، بە سەرۆکایەتی لیوا روکن کاظم حەمود، ڕاگری کۆلێژ و ئەفسەران و مامۆستایانی کۆلێژ و بەشداربووانی خولی ٢٦ی کولێژی جەنگ، گەیشتنە فرۆکەخانەی نێوودەوڵەتی هەولێر.

شاندەکە لەلایەن لیوا حافز محەمەد علی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان و بەڕێوەبەری بنکەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش و بەڕێوەبەری جموجوڵەکان و بەڕێوبەری پڕۆتۆکۆڵی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە پێشوازییان لێکرا.

بڕیار وایە شاندەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا  چەند دیدارێکیان لە هەرێمی کوردستان هەبێت.