Skip to the content

فەرماندەی نوێی لیوای ١٥ی پیادە دەستبەکار بوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە دیوانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەت ئەنجام دەدرێن، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا بەشدار عبدوڵا، راوێژکاری وەزارەت، بەرپرسی جموجۆڵی سەربازی وەزارەت و جێگری بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری وەزارەت، لە رێوڕەسمێکدا فەرماندەی لیوای ١٥ی پیادە ئاڵوگۆڕ کرا و عەمید بارزان ئەحمەد خاڵە، وەک فەرماندەی نوێی لیوای ١٥ی پیادە لە جێگای عەمید بێستون عاسم، دەست بەکار بوو.

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، سوپاسی عەمید بێستون عاسمی کرد، لەپای هەوڵ و ماندوو بوونەکانی لە ماوەی رابردوودا، وەک فەرماندەی لیوا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و پیرۆزبایی لە بارزان ئەحمەد خاڵە، کرد، وەک فەرماندەی نوێی لیوای ١٥ی پیادە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی وەک فەرماندەی لیوا، ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە پێناو سەرکەوتنی کار و ئەرکەکانی.