لە لیوای ٢١ ی پیادە سمیناری "یاسای ناکۆکیی چەکداری" بەڕێوە چوو
لە درێژەی کار و چالاکییە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی خاچی سوەری نێونەتەوەیی، ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، له باره‌گای لیوای ٢١ی پیاده، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆشیاریی نیشتمانی، تیمی کۆمیتەی نێونەتەوەییی خاچی سوور لە کوردستان، سمینارێكی له ژێر ناونیشانی (یاسای ناکۆکیی چەکداری) بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شی هۆشیاریی نیشتیمانیی لیوای ٢١ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە برد.
لە سمینارەکەدا کە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەشی هۆشیاریی لیوای ٢١ی پیادە ئامادەی بوون، لەلایەن تیمی خاچی سوورەوە لە چەند وانە و تەوەرێکدا، یاسا‌و بنەما سەرەکییەکانی یاسای ناکۆکیی چەکدارییان بۆ بەشداربووانی سمینارەکە ڕوون كرده‌وه، تیایدا بە وردی زانیاری و شرۆڤەی پێویستیان لەوبارەیەوە خستە ڕوو.
لە به‌شی كۆتاییی سمینارەکەدا، به‌شداربووان بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه، چەندین پرسیار و سه‌رنجیان خسته ڕوو و له‌لایه‌ن تیمی خاچی سوور وەڵام درانه‌وه و گفتوگۆی زیاتریان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.
شایانی باسه سمیناری (یاسای ناکۆکیی چەکداری) به‌رنامه و چالاكییه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییی خاچی سووره و تا ئێستا سمیناره‌كه له ١٠ لیوای پیاده‌ی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چووە، به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا سه‌رجه‌م لیوا و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌وه.