لە میرەی گشتی سەربازی کۆتایی بەچەند خولێکی جۆراو جۆر هات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، لە بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، بەئامادەبوونی عەقید فرمان زراری، جێگری بەڕێوبەری میرەی گشتی و مێجەر چات، نوێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و ڕاهێنەران و مامۆستایانی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، مەراسیمی کۆتایی هاتنی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی فیتەری و خولی کۆگا کردنی چەک و تەقەنی و خولی چەکی(M16،M14) و خولی ئەفسەران بۆ لیواکانی (١٧٫١٥٫٩٫٥)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لەم خولانەدا (٤٩) ئەفسەرو پێشمەرگە بۆ ماوەی مانگێک بە شێوەی پڕاکتیکی لەلایەن شارەزایان و راهێنەرانی بەئەزموونی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر جۆری چەکەکان وشێوازی چاککردنەوەی هەمەرو چۆنیەتی کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی پێکرا.
شایانی باسە ئەو جۆرە خولانە لە چوارچێوەی بەرنامەو پرۆگرامێکی تایبەت لە رێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەهاوکاری کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی پێشکەش بە پێشمەرگە دەکرێت بۆ ئەوەی پێشمەرگە ئەزموون شارەزایی زیاتر وەربگرێت لەسەر ئامێرو پێداویستیەکانی هێزی پێشمەرگە، هاوکات سوودمەندبێت لە شێواز و تەکنیکی چاککردنەوە و، تاکتیکی هەڵگرتن و کۆگاکردنی چەکە جۆراوجۆرەکان و شێوازی بەکارهێنانی دروست لە بواری سەربازییدا.