لە مەخمور پەردە لەسەر وێنەی شەهید دەشتەوان لادرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبونی عەمید حاجی عبدالله، بەڕێوبەری بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی مەخمور، نوێنەری قایمقامیەتی قەزای مەخمور، بەڕێوەبەڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەخمور، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکە، بنەماڵەی شەهید دەشتەوان و مام اسماعیل باوکی سێ شەهیدی گوندی خدرجیجەیی و خزم و کەسی بنەماڵەی شەهید، یادی ٩ ساڵەی شەهیدبوونی دەشتەوان عبداللە عەلی لە مەخمور کرایەوە، هەر لە یادەکەدا پەردە لەسەر وێنەی شەهید دەشتەوان لادرا.
شایانی باسە ناوبراو لە بەرواری ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ لە قەراج، بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید کرا.