Skip to the content

مەشق و ڕاهێنانەکان بە هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، رۆژی سێشەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، خولێکی شەشی بنەڕەتی بۆ بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە یەکەی پشتیوانی ١ی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەستی پێکرد.

ئامانج لە خولەکە پەرەپێدانی توانای هێزەکانی پێشمەرگەیە لەڕووی جەستەیی و زانستی سەربازیییەوە، کە تیایدا بەشداربووان مەشق و ڕاهێنانی جەستەییان پێ دەکرێت و وانەی تیۆرییان لە بواری زانستی سەربازی دا پێ دەوترێتەوە.

خولەکە ماوەی ٥٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ٣٠٠ پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی ١ تیایدا بەشدارن.