Skip to the content

هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان کرد

ڕۆژى چوارشەممە، ٣ی ئایاری ٢٠٢٣، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە لەنێوان ناوچەکانی گوندی عەین عەوێز و گوندی مەحموودییە بەرپا کرد.

ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە، پشکنین و کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە بوو، کە دەکەونە بۆشایی ئەمنیی هاوبەشی نێوان هەردوولا. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی میحوەری ڕۆژئاوا و لیوای ٨ی پیادە و فیرقەی ١٥ی سوپای عێراق بەشدار بوون.

ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و کردەى ئەمنیی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەو ناوچانەى دەکەونە نێوان هێزی هەردوو لا و گومانی بوونی چەکدارانی داعشیان لێ دەکرێت، پلانێکی ئەمنیی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵە و بە هەماهەنگیی هەردوو لا بەردەوامی دەبێت.