Skip to the content

وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەسەر هەماهەنگییەکان بەردەوامن

ڕۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە جەنەڕاڵ پیتەرس، جێگری فەرماندەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا باس لە ڕەوشی سەربازیی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە، لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو پلان و بەرنامانەی لە بواری چاکسازی و ڕیفۆڕم داڕيژراون.