Skip to the content

وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە وەفدێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى سێشەممە، ۲ی ئایاری ۲٠۲۳، وەفدێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێکهاتبوون لە فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی، پێشوازییان لە وەفدێکی هێزەکانی هاوپەیمان، بە سەرۆکایەتیی کۆڵۆنێڵ سان بۆرن، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد.

لەو دیدارەدا کە جێگرانی سەرۆکی ئەرکان ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هەردوولادا کرایەوە.

هەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی دابینکردنی بودجەی وەزارەتی پێشمەگە و دواهەنگاوەکانی وەزارەت بۆ یەکگرتنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.