Skip to the content

پێشمەرگە ئاگر‌کەوتنەوەی دەغڵودانی جووتیارانی لە سنووری قەزای کفری کۆنترۆڵ کرد

ڕۆژى ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣، دوای کەوتنەوەی ئاگر لەدەغڵودان و پوش وپاوانی دانیشتووان، گوندی حەمکۆڵ لە سنووری قەزای کفری، ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوای (١٧)ی پیادە وەک ئەرکێکی مرۆیی و لەپێناو ڕێگریکردن لە سووتانی ڕەنجی ساڵێکی بەروبوومی جووتیارانی ئەو سنوورە، بەشدارییان لە کوژاندنەوەی ئاگرێکی ئەم سنوورە کرد و لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کرد.