Skip to the content

پێشمەرگە لە ماراسۆنی پێن کیلۆمەتری بەشدارییان کرد

بە ئامانجی بەرزکردنەوە و گەشەپێدانی توانای جەستەیی هێزی پێشمەرگە، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣، ماراسۆنی ڕاکردنی پێنج کیلۆمەتری بۆ لیواکانی پیادە و بنکەکانی مەشق و هێزەکانی پشتیوانی ١و٢ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لەم ماراسۆنەدا ٦٠ ئەفسەر و کارمەند لە ٢٠ یەکەی جیاوازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارییان تێدا کردبوو، لە کۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر یەکەمەکانی ڕاکردن دابەش کرا.

شایانی باسە ئەم ماراسۆنە بە سەرپەرشتیی عەقید ڕزگار ئەیوب ئەحمەد، بەرپرسی بەشی یارییەکان بەڕێوە چوو، کە ئەفسەری مەشقی جەستەیی و سێ پاڵێوراو لە هەر یەکەیەکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بەشدارییان تێدا کردبوو.