Skip to the content

پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنێکیان لەسنوری گەرمیان ئەنجامدا

ّڕۆژی شەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣،  هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، ئۆپەڕاسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەی  بەرپرسیارەتی نێوانیان لە بۆشایی ئەمنی سنوری گەرمیان و خانەقین و خورماتوو  ئەنجامدا. 

 لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، بەوردی کێوماڵ و گەرانیان بۆ چەند ناوچەیەک لە  سنوری گەرمیان، خانەقین و خورماتوو ئەنجامداوە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیواکانی پیادەی ( ٣، ٥ ،٩ ، ١٧)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لیوای ٧٣١ی هێزەکانی(٧٠) و ئاسایشی گەرمیان بەشدارییان کرد.