پێشمەرگە کێوماڵی چەند ناوچەیەکی کرد
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەری سوپای عێراق، گومان دەکرا کە دزەیان کردبێتە سنووری هێزەکانی پێشمەرگە؛ ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣، لیوای ٢١ی پیادە، لە سنووری چالاکیی لیواکەیان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان بەڕێوە برد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فەوجی ٢ی لیوای ٢١ی پیادە و سریەی کۆماندۆ بەشدار بوون، ناوچەی زێی گوێڕ و ناوچەم و ڕووبارەکانی گوێر کیوماڵ کران، بە تایبەتی ئەو شوێنانەی کە گومانی زیاتریان لێ دەکرا.
هێزەکانی پێشمەرگە هاووڵاتییانی ناوچەکە دڵنیا دەکەنەوە کە ناوچەکە ئارامە و هەموو هەوڵێک دەدەن ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و خەڵک بپارێزن.