Skip to the content

کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو

ڕۆژى چوارشەممە،١٠ی ئایاری ۲٠۲۳، بە سەرپەرشتیی عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیە کە نوێنەرانی هەریەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ژمارەیەک لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە سەربازییەکان و نوێنەری هاوپەیمانان و ڕاوێژکارانیان وەک ئەندامانی لیژنەکە ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی بوجەی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

هاوکات تیشک خرایە سەر شێوازی دابەشکردنی موچە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی سیستمی بایۆمەتری، کە لە ماوەی ڕابردوودا کاری لەسەر کراوە.