له زانکۆی دهۆک تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدرا
رۆژی سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۳، بە فەرمانی سەرۆکی ئەرکان و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سپیرت ئوف ئەمریکا و کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر، بەرێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەت بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک، سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ ۱٤۳ ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە سنوری پاڕێزگای دهۆکی کرد.
بریار وایە لە چوارچێوەی بەرنامەیەک بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی پێشمەرگە لە داهاتوودا ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان وسۆران پەیرەو بکرێت.