لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک خولێکی مەشق و راهێنان کۆتاییهات
لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشق و راهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، کۆتایی بە مەشقی بنەڕەتی بۆ فەوجی٣ی لیوای٢٢ی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە هات.
خولەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا فەوجی٣ مەشق و ڕاهێنانە سەربازیەکانیان بەشێوەیەکی سەردەمیانە ئەنجام دا.
شایانی باسە سەرجەم مەشق و راهێنانەکان لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوکەوە بەڕێوەدەبران.