بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری چیک کرد
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، عبدالخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کارێل کۆڕتانیک کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوولا و پاراستنی ئامانجە هاوبەشەکان لەڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا کرا، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی گەل و حکومەتی چیکی کرد لە هاوکاری و هەماهەنگی راوێژکارانی سەربازی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگە لەماوەی ڕابردوودا.
کونسوڵی گشتی کۆماری چیک، ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کرد و جەختی لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە، هاوکات روونیكردهوه كه ئاستی پهیوهندییهكانی وڵاتهكهی لهگهڵ حكومهتی ههرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی باشی بهخۆیەوە بینیوه و هیوامان بە گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانەش هەیە.
له كۆبوونهوهكهدا، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، هیوای خواست وڵاتی چیک له هاوکاری و هەماهەنگیەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بێت، لەم ڕووەشەوە ئامادهیی وهزارهتی پێشمەرگەی نیشاندا بۆ هەرکارێک کە ئامانج لێی هاوکاری و گەشەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان بێت.