بە بەشداری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو
رۆژی چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەندامێتی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ئەندامانی تری ئەنجومەنەکە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایشی وڵات و هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری کرا، ئەوەش لە رێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوون بۆ گروپ و باندە تاوانکارییە رێکخراوەکان.

هەر لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دامەزراندنی هاووڵاتییان بۆ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان کرا، بەمەبەستی دابینکردنی توانای مرۆیی بۆدەزگاکان.
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە، باسیان لە ڕێوشوێنەکانی پێکهێنانی ئەو لیژنەیە کرد، کە بەگوێرەی فەرمانی دیوانی ژمارە (٢٢٢٢٠) ی ساڵی ٢٠٢٢ دامەزراوە، بۆئەوەی لیژنەیەکی پاڵپشتی کراو و ناوەندی هەمیشەیی هەبێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی پەیوەست بە کاروباری مۆڵەتی مانەوە لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لە سەر گرنگی ڕێکخستنی جوڵەی کاروانە سەربازییەکان، کە دەبێت لە رێگەی نوسراوی جموجۆڵەکانەوە بێت و لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە دەربچێت.
هەروەها باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا، بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە بڕیارە لە ١٨ی کانونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، تیایدا فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کرد بە لێپێچینەوەی یاسایی لە هەر کەسێک کە سەرپێچی بکات.