Skip to the content

بە سەرپەرشتی بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی خانەقین هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆبوونەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە بارەگای لیوای ٣ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی خانەقین سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراقی لە ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، فەرماندەی لیواکانی ٣ و ٥ و ٩ و ١٧ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی لیوای ١ی سەر بە فیرقەی ١ی پیادە و لیوای ٣ و ٥ ی سوپای عێراقی و چەند ئەفسەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەشداربوون، تیایدا گفتوگۆیان لە بارەی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان کردەوە لە زیاتر کردنی هەماهەنگی و هاوکاری و بەردەوامی کاری هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، بەتایبەت لەبواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و دیاری کردنی ئەو خاڵانە کە دەبنە مەترسی بۆ سەر هێزەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا.