Skip to the content

بەرنامەی مەشق و راهێنانی ساڵانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تاوتوێ کرا

رۆژی سێشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆشمەند حیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە ومیرە بەڕێوەچوو، بڵاوکراوەی مەشقی ساڵانە بۆ ساڵی مەشقی ٢٠٢٤ تاوتوێ کرا.

لە كۆبوونەوەیەکدا کە هەریەک لە نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی(٨٠٫٧٠)ی پێشمەرگە و ئەفسەرانی مەشقی فیرقەکان و لیواکانی پیادە و تیمێکی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێوەبەرایەتی مەشق بە وردی تیشکی خستە سەر بەرنامە و پلانی مەشقی ساڵی نوێ.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی مەشق، جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی بەرنامە و پرۆگرامەکانی ساڵانەی مەشق کردەوە، کە لە رێگەی بڵاوکراوەی ساڵانەی مەشق دەردەکرێت. لەهەمان کاتدا، داوا لە لیوا و یەكە سەربازییەكان کرا کە پابەند بن بە خشتەی كاتەكانی مەشق و ڕاهێنان و جێبەجێكردنی دسپلینە سەربازییەكان.