Skip to the content

تیمی پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی پڕۆفێشناڵی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ راوێژکاری سەربازی بەریتانیا کۆبوەوە

رۆژی چوارشەممە، ۸ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، تیمی پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی پرۆفێشناڵ، بە سەرپەرشتی عەقید شاخەوان سەلام، لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی، پێشوازییان لە کۆڵۆنێڵ تیم، ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە ئەندامانی پرۆژەکە و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی ئامادەیبوون، بە وردی تیشکخرایە سەر پرۆژەکە و گفتوگۆی پێویستی لە بارەوە کرا. هاوکات تیشکخرایە سەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی بەرنامە و پلانی پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی پڕۆفیشناڵ.

لە وتەیەکدا سەرۆکی تیمی پرۆژەی پەروەردەی سەربازیی، گرنگی ئەزموونی وڵاتی بەریتانیای بەرز نرخاند و بە پێوستیەکی هەنوکەیی لە قەڵەم دا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆژەکەیان بەتایبەت کە ئامانجیان پرۆفێشناڵکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبێت. 

لە لایەن خۆیەوە کۆڵۆنێڵ تیم، ئامادەیی وڵاتی بەریتانیای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتی پێویست بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.