جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لەڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە ومیرە، لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دیوت، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، پلانی پێداویستیەكانی مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە و گرنگیدانی زیاتر بە بنکەکانی مەشق و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و وەك بەشێك لە پرسی چاكسازی له وهزارهتی کاروباری پێشمهرگه و هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه بهشێكی سەرەکی گفتوگۆكان بوون.
جێگری سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەدا، کە هەموو توانایان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی پێشمەرگە و توانا سەربازییەکانی لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزتر بکەن و هەوڵ دەدەن پێشمەرگە باشترین مەشق و ڕاهێنانیان هەبێت.
لەکۆتاییدا، دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
جێگری سەرۆکی ئەرکان خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ هاوپەیمانان، بەئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی لە ناو هێزی پێشمەرگەدا.