خولی پەیمانگای دادوەری کۆتایی هات
رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە بەشداری نوێنەری فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولی پەیمانگای دادوەری کۆتاییهات.
ماوەی خولەکە دوو مانگ بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان لە بوارەکانی (پڕۆژەی ناوبژیوانی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، دەستپاکی) بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی راهێنانیان ئەنجام دا.
لە خولەکەدا هەریەک لە عەمید خدر خالید رەباتی و رائد ئارام نەبی تەها، وەک نوێنەری فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشداربوون.