Skip to the content

خولێکی تایبەت بە هۆشیاری لە بارەی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوەچوو

لەژێر ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نشتمانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە مەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و بە ئامادەبوونی فەرماندەی لیوا، بەشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری لیوای ٥ی پیادە، خولێکی هۆشیاری بۆ ٤٨ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی بارەگای لیوا و ھەرسێ فەوجەکەی سەر بە لیوای ٥ی پیادە کردەوە.

خولەکە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، تیایدا مێژووی سەرهەڵدانی ماددە هۆشبەرکان و شێوازی تێکچوونی لایەنی دەرونی و کۆمەڵایەتی، لەکاتی بەکارهێنان و ئالودەبوون بەو ماددەیە و کاریگەرییە خراپەکان و لێکەوتەکانی ماددەکە بۆ بەشداربووان روونکرایەوە.

لە خولەکەدا یاساکانی بەرکار لەبارەی ماددە هۆشبەرەکان و سزاکانی بەکارھێنان و بازرگانی کردن بەو ماددانە بۆ بەشداربووان خرایەڕوو.