Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا کرد

رۆژی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە تیمێکی سەربازی سوپای ئەڵمانیا بەسەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ توماس، ئەفسەری دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا کە عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەیبوو، کۆڵۆنێڵ توماس، کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بەسەرۆکی ئەرکان راگەیاند و جێگرەوەی خۆشی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ناساند.

سەرۆکی ئەرکان سوپاسی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی بە کۆڵۆنێڵ توماس گەیاند و ستایشی ئەرک و ماندووبوونی ماوەی رابردووی کرد و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.

فەریق روکن عیسا عوزێر ئاماژەی بەوەشدا کە هەماهەنگی و هاوکارییەکانی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی، بەتایبەت کە پاڵپشتییە لۆجستیەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کاریگەری هەبووە لە گەشەسەندنی کەرتی تەندروستی لەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا.