Skip to the content

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١ پێشوازی لە شاندێکی باڵای سوپای ئەڵمانیا کرد

رۆژی یەکشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێرک بۆلینگەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ هامپ و شاندێکی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا کۆڵۆنێڵ بۆلینگەر کۆتایی ئەرکەکەی خۆی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا راگەیاند و کۆڵۆنێڵ هامپی وەک جێگرەوەی خۆی ناساند. لەلایەن خۆیەوە فەریق سیهاد بارزانی، سوپاسی کۆڵۆنێڵ دێرک بۆلینگەری کرد، بۆ ئەو هاوکاری و هەماهەنگیانەی هەیبووە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەی کارکردنیدا لە هەرێمی کوردستان وهیوای سەرکەوتنی بۆی خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

هەروەها فەریق سیهاد بارزانی، بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ هامپی کرد، کە وەک فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە و هیوای خواست کە پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن، بۆ خزمەت کردن و بەرەو پێشبردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە بواری سەربازیەوە و گرنگی زیاتر بە هاوکاری و پاڵپشتیەکانی هاوپەیمانان بدرێت بۆ پێشمەرگە.

لای خویەوە شاندی میوان سوپاسی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی ١یان کرد، بۆ ئەو هاوکاری و هەماهەنگییانەی، کە هەیبووە لە ماوەی کارکردنیاندا، هیواشیان خواست لە داهاتوشدا ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییە بەردەوام بن.