Skip to the content

فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١ پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکی کرد

رۆژی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مایک گەچێرۆ، راوێژکاری باڵای سەربازی لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و مێجەر چاد تروسلۆ، یاریدەدەری بەشی بەرگری سەربازی کرد.

لە دیدارێکدا باس لە کۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا و رۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هاوکارییەکان لە رووی لۆجستی و راوێژکاری و مەشقییەوە بەرزنرخێنرا.