Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولێکی مەشق و راهێنانی پێشکەوتوو کۆتاییهات

لە چوارچێوەی پلانی مەشق و راهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، خولی مەشق و راهێنانی پێشکەوتووی فەوجی٣ی لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتاییهات.

لە خولەکەدا بەشداربووان مەشق و راهێنانی جەستەیی و تیۆرییان لەسەر بنەمای زانستی سەربازی سەردەمیانە ئەنجام دا.

شایانی باسە سەرجەم مەشق و راهێنانەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی و زانستی و سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەیە.