Skip to the content

لە رۆژئاوی دیجلە پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە میحوەری ٨ی ڕۆژئاوای دیجلە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی کێوماڵکردنیان لە بۆشایی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوولا ئەنجام دا.

ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر  ٦ ی بەیانی دەستی پێکرد، تیایدا لیوای ٨ی پیادە و سوپای ٧ی ئامادەی دهۆک و فەوجی ٢ی تایبەتی فەرماندەیی دهۆک بەشداربوون، لە سوپای عێراقیش لیوای ٧١ی فیرقەی ١٥ و فەوجی ١ی جزرونە بەشداربوون و ناوچەکانی دەشتی رەبیعە و جزرونە و گوندی سعودیە و محمودیە و تاوەک و عەین عوزێر کێوماڵ کران، لە ئەنجامدا چەند پاشماوەیەکی جەنگی لە ناوچەکەدا پوچەڵ کرانەوە، و ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر ١  پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات.