Skip to the content

لە فیشخابور سیمیناری یاساکانی ناکۆکی چەکداری بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور، رۆژی چوارشەممە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە فیشخابور، سیمیناری یاسای ناکۆکی چەکداری بۆ بەشی راگەیاندن و هۆشیاری لیواکانی ٨ و ١٩ی پیادە بەڕێوەچوو.

لە سیمینارەکەدا شارەزایان و وانەبێژانی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور لە هەرێمی کوردستان، یاسا بەرکارەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤیان، لەکاتی روودانی رووبەڕوو بوونەوە و ململانێ چەکدارییەکان روونکردەوە، هەروەها شێوازی پاراستنی خەڵکی سڤیل و سزاکانی پێشێل کردنی یاساکان لە کاتی جەنگدا خرانەڕوو.