Skip to the content

لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی خولێکی مەشق و راهێنان کۆتایی هات

لە چوارچێوەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، لە ساڵی ٢٠٢٣، رۆژی پێنجشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی، بە سەرپەرشتی تیمی مەشقی هێزەکانی ئیتالیا، خولی دانانی بازگەکان بۆ لیوای ١١ی پیادە کۆتایی هات.

خولەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو و ژمارەیەک پێشمەرگە لە بارەگای لیوا و فەوجەکانی سەر بە لیوای ١١ی پیادە بەشداربوون.