Skip to the content

لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی خولێکی مەشق و راهێنان کۆتاییهات

بەپێی بەرنامەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی بە سەرپەرشتی تیمی مەشقی هێزەکانی ئیتالیا، خولی شەڕی ناوشار کۆتایی هات.

لە خولەکەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی بارەگای لیوای ١١ی پیادە و فەوجەکانی سەربە لیواکە بەشداربوون و بۆماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو، تیایدا بەشداربووان بە شێوەیەکی سەردەمیانە لەلایەن تیمی مەشقی هێزەکانی ئیتالیا، مەشق و راهێنانیان پێکرا.