Skip to the content

لە لیوای ٦ی پیادە وۆرک شۆپێک لەبارەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دامودەزگا تایبەتەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە بارەگای لیوای شەشی پیادە بەشی هۆشیاری نیشتمانی لیواکە بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە مافەکانی ئافرەتان، بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وۆرک شۆپێکی ڕێکخست بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەر پێشمەرگەکانی لیوای شەشی پیادە.

وۆرک شۆپەکە لەلایەن کەسانی شارەزا بەڕێوەچوو، وەك بەشێك لە چالاكیەكانی
٢٥ تشرینی دووەمی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە ڕۆژی توندوتیژی دژی ئافرەتان دانراوە، لە هەرێمی کوردستانیش لەماوەی دوو حەفتەدا چەندین هەڵمەتی هۆشیاری جۆراو جۆر لەلایەن دامو دەزگا حکومیەکان و ڕێکخراوەکان و چالاکوانی مەدەنی ڕێکدەخرێت .