مەراسیمی دەرچوونی ٦٠ ئەفسەر و کارمەندی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
رۆژی ۲۲ی تشرینی دووەمی ۲٠۲۳، لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان، بەڕێوبەرایەتی چاکسازی بە ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لیوا عوسمان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی، لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازی، ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کوردستان و نوێنەرانی زانکۆی صەڵاحەدین و زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر و سەنتەری گوتێی ئەڵمانی، مەراسیمی دەرچوونی ٦٠ ئەفسەر وکارمەندی پێشمەرگە بەرێوەچوو.
لەو بارەیەوە لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەت، پیرۆزبایی لەسەرجەم دەرچووانی خولەکانی زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و خولی کۆمپیوتەر کرد و سوپاسی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانانی کرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە.
لەلایەن خۆیەوە لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی سوپاسی پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمان و رێکخراوی سپرت ئۆف ئەمریکای کرد بۆ پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەرزکردنی ئاستی زانستی وەزارەتی پێشمەرگە.