وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دیبەیتێکی بۆ خوێندکاران ڕێکخست
ڕۆژی چوارشممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و مامۆستایان لە هۆڵی دکتۆر عبدالرحمان لە زانکۆی سەلاحەین لە هەولێر دیبەیتێکی یاسایی لە ژێر ناونیشانی (پێکهاتەکانی دادگای سەربازی و ڕێکارەکانی دادگایکردن تێیدا ) ڕێک خست .
دیبەیتەکە لەلایەن هەریەکە لە دادوەر کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی دادگای سەربازی یەک، لیوا ڕوکن کارزان مەولود، بەڕێوەبەری میلاكات، د.محمد کاکەاللە بەڕێوەچوو، دوو کاتژمێری خایاند و هەر دیبەیتەکەدا دەرفەت درا بە ئامادەبوان پرسیار بکەن و وەڵام درانەوە، و ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم دیبەیتە ئاشناکردنی خوێندکاران و مامۆستایانی بە یاساکانی دادگای سەربازی.