Skip to the content

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دیبەیتێکی بۆ خوێندکاران ڕێکخست

ڕۆژی چوارشممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و مامۆستایان لە هۆڵی دکتۆر عبدالرحمان لە زانکۆی سەلاحەین لە هەولێر دیبەیتێکی یاسایی لە ژێر ناونیشانی (پێکهاتەکانی دادگای سەربازی و ڕێکارەکانی دادگایکردن تێیدا ) ڕێک خست .

دیبەیتەکە لەلایەن هەریەکە لە دادوەر کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی دادگای سەربازی یەک، لیوا ڕوکن کارزان مەولود، بەڕێوەبەری میلاكات،  د.محمد کاکەاللە بەڕێوەچوو، دوو کاتژمێری خایاند و هەر دیبەیتەکەدا  دەرفەت درا بە ئامادەبوان پرسیار بکەن و  وەڵام درانەوە، و ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم دیبەیتە ئاشناکردنی خوێندکاران و مامۆستایانی  بە یاساکانی دادگای سەربازی.