ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت پێشوازی لەڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
رۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لیوا بەشدار عبداللە، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب دیوت، راوێژکاری باڵای سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا، تەواوکردنی کاروبارەکان و پرکردنەوەی میلاکی فیرقەکان خرایە بەرباس و یەکگرتنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و پرسی چاكسازی له وهزارهتی کاروباری پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پڕۆسهیه، هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگەش بهشێكی سەرەکی گفتوگۆكانی ناو كۆبوونهوهكه بوون.
لە کۆتایی ئەو دیدارەدا دووپات لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ڕاوێژکاری وەزارەت، خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ هاوپەیمانان، بە ئامانجی پێشخستنی زیاتری پرۆسەی چاکسازی و خێراترکردنی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.