کۆبوونەوەی دەوری فیرقەکانی پیاده بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرپەرشتی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی(٨٠٫٧٠) و فەرماندەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادە، بەڕێوەبەری بنکەی ئۆپەراسیۆنەکان، و کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان، و تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان، و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی فیرقەکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەیەکدا،بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانی فیرقەکان لە ڕووی دارایی و دیاریکردنی سنووری ئەرک و بەرپرسیاریەتی فیرقەکان کرا، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پشتگیریکردن لە سەرجەم یەکە سەربازییەکان و هەماهەنگی کردن لە نێوان فیرقەکان و دروستکردنی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردن لە نێوان لیواکان و فیرقەکانی پیادە کرا، لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چارەسەر کردنی کێشە و کەمو کوڕییەکان و پشتیوانیکردن لە فەرماندەیی هەردوو فرقەی پیادە لەپێناو کارابوونی زیاتری فیرقەکان کرایەوە.
کۆبوونەوەکە بە سەرنج و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر باشترکردنی کاروبارەکانی هەردوو فیرقەی یەک و دووی پیادە و دۆزینەوەی شێوازو میکانیزمی گونجاو لە پێناو یەکخستنەوەی ژمارەیەک لەهێزە جیاوازەکان و ڕێکخستنیان لە چوارچێوەی فیرقەی تازە و گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بە کۆتا هات.