Skip to the content

ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی شاخەوانی ئیتالیا کرد

رۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، جەنەڕاڵ گامبا، فەرماندەی هێزی شاخەوانی ئیتالیا سەردانی هەرێمی کودستانی کرد و لە لایەن لیوا حافز محەمەد علی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان و عەمید ئەحمەد صادق، جێگری بەڕێوبەری مەشقی سەربازی پێشوازی لێکرا.

ئامانج لەو سەردانەی فەرماندەی هێزی شاخەوانی ئیتالیا بۆ هەولێر، بەسەرکردنەوەی سەربازانی سوپای وڵاتەکەیە لە هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکانی شەری ناوشارو نیشانەشکێن و خولی فریاگوزاری سەرەتایی کە لەلایەن ڕاوێژکارانی سەربازی ئیتالیا ئەم خولانە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کراوەتەوە.