Skip to the content

بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەرکان کۆبوونەوەی دەوری فیرقەکانی پیادە بەڕێوەچوو

رۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەڕێوەبەری گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، بەڕێوەبەری چاکسازی، فەرماندەی فیرقەکانی یەک و دووی پیادە، نوێنەری هێزەکانی ٧٠، کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان، کۆبوونەوەی دەوری فیرقەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی کاروباری فیرقەکان و کێشە و کەموکوڕییەکانیان کرا و جەخت لە دابینکردنی پێداویستیەکان و چارەسەر کردنی کەموکوڕییەکانیان کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی کارابوونی زیاتری فیرقەکان بەتایبەت لەڕووی مەیدانییەوە و پشتیوانیکردنیان لەم پێناوەدا.