Skip to the content

بەڕێوه‌بەری چاکسازی ماڵئاوایی لە ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ۱ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲۳، نەبەز سەڵاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی، ماڵئاواییی لە کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیس، ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتی هۆڵەندا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرد؛ هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ بارت ـی کرد وسوپاس و ستایشی تیمەکانی چاکسازیی ئاراستەی کۆڵۆنێڵ کیس کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا ڕاوێژ و پاڵپشتییەکی بەهێزی کردوون و هیوای خواست کە جێگرەوەکەی هەمان ڕۆڵ و ئەرک لە ئەستۆ بگرێت.

لە هەمان ڕۆژدا بەڕێوەبەری چاکسازی ماڵئاواییی لە کۆڵۆنێڵ دۆمینیک فیشەر، بەرپرسی تیمی ئەڵمانی و ڕاوێژکاری وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان کرد و هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ د. یان هاردویگی کرد و سوپاس هێزەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو پاڵپشتییانەی لە کاری خۆیان دەیکەن بۆ بەهێزکردنی وەزارەتی پێشمەرگە.

کۆڵۆنێڵ د.یان ئامادەییی وڵاتی ئەڵمانیای پێشان دا، بەتایبەت کە لە ماوەی داهاتوو بە نیازن لە نزیکەوە کار لەگەڵ تیمەکانی چاکسازی لە ژمارەیەک پرۆژەدا بکەن.